به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ خاتوو"مه‌لیحه لودی"له کۆڕی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان سه‌باره‌ت به پرس و بابه‌ته‌کانی هاوپێوه‌ند به خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، وتی: ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی ده‌توانێ ده‌ورێکی گرینگ بگێڕێ له کۆتایی هێنان به کێشه‌ی نێوان ئێران و عه‌ره‌بستان و چه‌سپاندنی ئاشتیی پاوه‌جێ له ناوچه‌دا.
ناوبراو وتووێژ و دانوستانی بۆ چاره‌سه‌ریی پرسه‌کانی نێوان وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی به‌ڕێکارێکی یه‌کجار گرینگ وشوێندانه‌ر ناوبرد.
وه‌زیری به‌رگریی پاکستانیش ڕۆژی ڕابردوو جارێکی دیکه پێی داگرت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی حکومه‌تی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر هۆگریی ئیسلام ئاباد به چاره‌سه‌ریی کێشه‌و ناکۆکییه‌کان و نه‌مانی کێشه له‌نێوان ئێران و عه‌ره‌بستاندا.
خاجه ئاسف وتوویه‌تی که ده‌سپێشخه‌ریی محه‌ممه‌د نه‌واز شه‌ریف سه‌رۆک وه‌زیرانی پاکستان بۆ ناوبژیوانی له‌نێوان ئێران و عه‌ره‌بستاندا، به‌ره‌وڕووی کاردانه‌وه‌ی ئه‌رێنی له ئاستی جیهانیدا بووه‌تەوە.
سه‌رۆک وه‌زیرانی پاکستانیش نێزیک به چوار ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر جارێکی دیکه جه‌ختی کرد له‌سه‌ر هۆگریی وڵاته‌که‌ی بۆ درێژه‌دان به ڕه‌وتی ناوبژیوانی له‌نێوان ئێران و عه‌ره‌بستانداو وتی: له‌گه‌ڵ هه‌ردووک لادا قسه‌مان کردووه‌و چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی وه‌ڵامی تاران و ڕیازین.
ناوبراو وتیشی: هه‌ر که وه‌ڵامی تاران و ڕیاز به پێشنیاره‌که‌ی پاکستانمان پێ گه‌یشت، ڕه‌وتی ناوبژیوانی بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی کێشه له‌نێوان دوو وڵات‌دا به‌رده‌وام ده‌که‌ین.